دوو گەنجی کورد کەوتنە ڕوبارێکەوە و خنکان

دوو گەنجی خەڵکی “گۆڕەشێر”ی سەربە شاری سەردەشت، دوای ئەوەی کەوتوونەتە ئاوی ڕوباری “قاسمە ڕەش”ەوە خنکاون و تەرمەکانیان دەرهێنراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو دوو گەنجە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20 ی شوبات، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاسپیکردن بوون لە نێوان سەردەشت و ناوچەی پشدەر لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە کەوتوونەتە ڕوبارەکەوە و ڕەقبوونەتەوە.

ئەو دوو گەنجە ناویان ئەبوبەکر محەمەدی تەمەن 35  ساڵ و ئەسکەندەر محەمەد تەمەن 29 ساڵە و هەردوو گەنجەکە خێزاندار بوون و خاوەندی چەند منداڵێکن.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوە ئاشکرا دەکەن، “کە ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ترس و دڵەڕاوکێدا کەوتوونەتە ڕوبارەکەوە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و بەفر و بارانەوە ڕەقبوونەتەوە”.

لەگەڵ ئەو دوو گەنجەدا چەند کاسپکارێکی دیکەش هەبوون و ئەوانیش هەوڵی خۆ ڕزگارکردنیانداوە لە دەستی هێزە ئەمنییەکان و بەشێکیان بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی…
Total
0
Share