عێراق بلیتی یارییەکەی لەگەڵ ئوردن بە بێبەرامبەر دەبەخشێتەوە

ئەمشەو یاری نێوان عێراق – ئوردن بەڕێوەدەچێت، عێراقیش بلیتی یارییەکە بەبێ بەرامبەر بەسەر هاندەرانیدا دەبەخشێتەوە.

عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەناو بینای باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن بلیتی یاری نێوان ئوردن و عێراق بەبێ بەرامبەر بە هاندەرانی عێراق دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بلیتەکە لە کاتژمێر 11:00- 3:00 دابەشدەکرێت و پێویستە کەسەکە کۆپی پاسپۆرتی عێراقی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

بڕیارە ئەمشەو لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، عێراق و ئوردن لە یاریگای عوممان بەریەک بکەون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مافی مرۆڤی عێراق: 130 كه‌س له‌ ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 130 كه‌س.…
Total
0
Share