کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە.

لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و ویڵز، لە کۆمەڵەی دووەم بەلجیکا و دانیمارک، لە کۆمەڵەی سێیەم هۆڵەندا و نەمسا وەک یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکانیان بلیتی قۆناغی (16)یان مسۆگەرکردووە، هەروەها هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، چیک، سوید، سویسرا و فەرەنساش قۆناغی کۆمەڵەکانیان تێپەڕاندووە.

بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕی سێیەم لەسەر ئاستی کۆمەڵەکانی پێنجەم و شەشەم ئەنجامبدرێت، لە دوای ئەو وادەیەش تەواوی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ئاشکرادەبن و پێنج هەڵبژاردەی دیکە سەرکەوتن مسۆگەردەکەن.

پێوەرەکان چین؟

بەپێی پێوەرە کارپێکراوەکانی (یوێفا)، یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی (16) مسۆگەردەکەن.

هەروەها چوار هەڵبژاردەی دیکە لە پلەکانی سێیەم پۆلێن دەکرێن و هاوشانی 12 هەڵبژاردە سەرکەوتووەکە بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانیان پێدەبەخشرێت.

بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی پلەی سێیەم چەند پێوەرێک دیاریکراون:

  1. زۆرترین خاڵ: لە کۆی شەش هەڵبژاردە، چواریان کە زۆرترین خاڵیان کۆکردووەتەوە سەردەکەون.
  2. لە حاڵەتی یەکسانبوونی خاڵەکاندا، یەکەم پێوەر دەبێتە زۆرترین جیاوازی گۆڵ (ئەو گۆڵانەی تۆماریان کردووە و لەسەریان تۆمارکراوە).
  3. زۆرترین گۆڵی تۆمارکراو.
  4. زۆرترین بردنەوە.
  5. یاری خاوێن “کارتی زەرد (-1)، کارتی سوور (-3)”
  6. باشترین پێگەی هەڵبژاردەکان لە ڕیزبەندیی هەڵبژاردەکانی یوێفا.
بابەتی پێشتر

مباپێ بەردەوام نابێت و پاریس بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس دوا مۆڵەت بە کریستیانۆ دەدات: بڕیاربدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share