هالاند لە یانەیەكی ئینگلتەرا نزیكبۆتەوە

DORTMUND, GERMANY – JANUARY 14: Erling Haaland of Dortmund is seen during the Bundesliga match between Borussia Dortmund and Sport-Club Freiburg at Signal Iduna Park on January 14, 2022 in Dortmund, Germany. (Photo by Lars Baron/Getty Images)

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند لە پەیوەندی كردن بە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییەوە نزیكبۆتەوە.

 زۆربەی ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئەم بەیانییە كۆك بون لەسەر ئەوەی هالاندی 21 ساڵ لە كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە دەكات.

پێشبینی دەكرێت گرێبەستی چوونی هالاند بۆ یانەی مانچستەر سیتی 100 ملیۆن پاوەندی تێبچێت.

ئەمە جگە لەوەی بڕە پارەیەكیش وەك پاداش بە بەڕێوەبەری كارەكانی دەدرێت.

پێشتر باوكی هالاند (ئالف ئانج) بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی مانچستەر سیتی یارییكردووە و هەر لەوێ كۆتایی بەكاروانی وەرزشی خۆی هێناوە.

هالاند لەلایەن یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمانەوە چاودێری دەكرێت و هەرسێكیشیان ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share