(11) فاینەڵ نازناوی خولی ئیسپانیا یەکلاییدەکاتەوە

گەورەکانی لالیفا لە 11 یارییدا نازناوی ئەم وەرزە یەکلاییدەکەنەوە

خولی ناوخۆی ئیسپانیا بەرەو کۆتایی دەڕوات و هەریەکێک لە سێ یانە گەورەکەی لالیگا 11 ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ نازناوەکە ئەنجامدەدەن.

کەتەلۆنیەکان هەنگاو بە هەنگاو لە لوتکەی ڕیزبەندی نزیکدەبنەوە، لە بەرانبەردا ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی هەنگاو بەرەوخوار دەنێت.

بۆ هەر یەکێک لە سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا (ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید) تاوەکو کۆتایی وەرز (11) ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن، یارییەکانی بەرشلۆنە قورسترە لە یانە ڕکابەرەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چانسی چنینەوەی نازناوەکە بۆ کومان و یاریزانانی ئەگەرێکی بەهێزە.

کێشەی ڕیاڵ مەدرید بەشداریکردنیەتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە کاتێکدا یانەی بەرشلۆنە گەیشتووەتە فاینەڵی کۆپا دێل رێ و تەنها سەرنجی لەسەر لالیگایە.

یانەی بەرشلۆنە لە 11 یاری داهاتوودا بەرانبەر یانەکانی سۆسیداد، بەلەدوەلید، ڕیاڵ مەدرید، خیتافی، ڤیاڕیاڵ، غەڕناتە، ڤالێنسیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید، لیڤانتی، سێلتا ڤیگۆ، ئیبار ئەنجامدەدات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر یانەکانی سێلتا ڤیگۆ، ئیبار، بەرشلۆنە، قادیش، ڕیاڵ بیتیس، خیتافی، ئۆساسونا، ئیشبیلیە، غەڕناتە، ئەتلەتیک بلباو، ڤیاڕیاڵ یاریدەکات.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بەرانبەر یانەکانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، ئیشبیلیە، ڕیاڵ بیتیس، هوێسکا، بلباو، ئیبار، ئیڵچی، بەرشلۆنە، سۆسیداد، ئۆساسونا، بەلەدوەلید دەوەستێتەوە.

بابەتی پێشتر

پاریس لە سێ جەمسەرەوە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ مێسی

بابەتی دواتر

لێدانی سەر لە تۆپی پێدا قەدەغە دەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share