بنزیمە پێشبڕكێی كات دەكات بۆ گەیشتن بە یارییەكەی چێڵسی

كەریم بنزیمە چووەتە قۆناغی چارەسەری پێكانەكەیەوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات و پێش یارییەكەی چێڵسی لە چامپیۆنز لیگ چاكببێتەوە.

یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی لە 6ی مانگی چوار لە ستامفۆرد بریدج بەڕێوەدەچێت.

بنزیمەش بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری یارییەكەی بەرشلۆنە بكات كە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر شكستیان هێنا.

بنزیمە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكیدا ڕاهێنانی جەستەیی دەكات تا بەزوترین كات پێكانە ماسولكەییەكەی تێپەڕێنێت.

بنزیمە دەیەوێت پێش یارییەكەی چێڵسی، لە 2ی مانگی چواردا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ چەند خولەكێك بەشداری بكات بۆ ئەوەی پێشتر بۆ یارییەكەی چێڵسی بە باشی ئامادەبێت.

بابەتی پێشتر

نۆ ڕۆژی تر تیروپشكی مۆندیال ڕادەكێشرێت

بابەتی دواتر

پێنج ڕاهێنەر چاوەڕێی جێگەكەی ئەنچلۆتی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share