بەرشلۆنە لەبەردەم خشتەیەکی ئێسکشکێندایە و نۆ یاری قورس لە یەک مانگدا دەکات

یانەی بەرشلۆنە لە مانگی شوبات بۆ ناوەڕاستی ئازار دەکەوێتە بەردەم جەندین یاری بەهێزی یەک لەدوایەک

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە مانگی شوباتەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئازار ڕوبەڕوی خشتەیەکی قورسی یاریکردن دەبێتەوە، سەرکەوتن و شکستیان بەندە بە نۆ یاری لەسەریەکەوە.

بڕیارە لە 16ی ئازاری 2021 یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی ئەنجامبدات، تاوەکو ئەو ڕێکەوتەش ڕوبەڕوی چەندین یانەی بەهێزی دیکە دەبنەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ، هەینی تیروپشکی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” ئەنجامدرا، ئەستێرەکانی ئازولگرانا ناچاردەبن لە خشتەی یاریەکانی مانگی داهاتوودا بەرانبەر ئیشبیلیە یاریبکەن.

بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوودا ئەم یارییە بەهێزانە ئەنجامدەدەن، کە لە حەوتی شوباتەوە خشتەکە دەستپێدەکات و هەر سێ ڕۆژ جارێک یارییەک دەکەن بەرانبەر ئەم یانانە دەوەستنەوە:

ڕیاڵ بیتیس – بەرشلۆنە (7ی شوبات – خولی ئیسپانیا)

ئیشبیلیە – بەرشلۆنە (10ی شوبات – جامی شای ئیسپانیا)

بەرشلۆنە – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (13ی شوبات – خولی ئیسپانیا)

بەرشلۆنە – پاریس سانت جێرمان (16ی شوبات – خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا)

بەرشلۆنە – قادیش (21ی شوبات – خولی ئیسپانیا)

بەرشلۆنە – ئیڵچی (24ی شوبات – خولی ئیسپانیا)

ئیشبیلیە – بەرشلۆنە (28ی شوبات – خولی ئیسپانیا)

بەرشلۆنە – ئیشبیلیە _3ی ئازار – جامی شای ئیسپانیا)

ئوساسۆنا – بەرشلۆنە (7ی ئازار – خولی ئیسپانیا)

بابەتی پێشتر

میلان دەستبەرداری مۆرکە لاتینیەکەی بووە و بووەتە یانەیەکی ئەوروپی تەواو

بابەتی دواتر

دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share