لێدوانەکانی فۆنسیکا ئیدارەی یانەی ڕۆمای نیگەران کردووە

 

ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، پاولۆ فۆنسیکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕەخنەی توند لە سەرۆکایەتی یانەکەی دەگرێت و وەڵامەکانی نیگەرانی خاونداریەتی نوێی جێلاڕۆسی لێکەوتووەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پۆرتوگالی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە ئیدارەی نوێی یانەی ڕۆما گرتووە و ڕایگەیاندووە، ” من کەسێکی گەشبینم، بەڵام دەزانم لە خولی ئیتاڵیا چەندین یانە بوونیان هەیە لە ڕووی دارایی و کارگێڕییەوە لە ئێمە هاوسەنگتر و باشترن، لە ڕووی وەبەرهێنانەوە زۆر لە ڕۆما باشترن”.

لە وەڵامێکی دیکەدا بە سەرسوڕمانەوە ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەڵێت، ” نابێت ئەوە لەبیربکەین کە یانەی ڕۆما چەند وەرزێکە بەڕێوبەری وەرزشیی نییە، ئەوەش توانای یانەکەمانی لە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەتەواوی لاوازکردووە”.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەم چاوپێکەوتنەی فۆنسیکا بەبێ ئاگاداری ئیدارەی جێلاڕۆسی ئەنجامدراوە، وەڵامەکانی ڕاهێنەرەکەش بە دڵی خاوەنداریەتی نوێ نەبووە.

خێزانی فرێدکین لەدوای بینینی چاوپێکەوتنەکە، داوای ڕوونکردنەوەی لە بەڕێوبەرانی یانە و خودی فۆنسیکا کردووە، بەدووریش نەزانراوە وەڵامەکانی ڕاهێنەری ناوبراو کاریگەری لەسەر داهاتووی دروستبکات.

یانەی ڕۆما لەم وەرزەدا و لە کۆی سێ ڕوبەڕوبوونەوە تەنها چوار خاڵی لە کۆی یەک بردنەوە و یەکسانبوونێک بەدەستهێناوە ودۆڕاندنێکیشی تۆمارکردووە، لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ دەکەوێتە پلەی دەیەمەوە.

بابەتی پێشتر

یونایتد پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی هەژێنەر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی دواتر

دیمبیلی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و چانسەکەی کومانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share