لە ئەمڕۆوە سایلۆكانی هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكەن، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقەوە.

پێشتر نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردبووەوە و ئاشكرایكردبوو، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراونەتەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمە لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێم.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، داواش لە جوتیاران دەکات پابەندی ئەو ڕێکارانە بن، کە پێشتر پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ گەیاندنی گەنم بە سایلۆکان.

عێراق پشكی ھه‌رێمی له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی‌ بە بڕی 375 هەزار تۆن دیاریكردبوو.

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی سایلۆ دیاریكردبوو بەجۆرێك نرخی كڕینەوەی یەك تۆن گەنم بەمشێوەیە دیاریكرابوو، گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 470 هەزاردینار، پله‌ دوو به‌ 400 هه‌زار دینار و گه‌نمی پله‌ سێش به‌ 325 هه‌زار دینار.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حكومیەكان قەدەغەكردبێت و راشیدەگەیەنێت، “كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری لەلایەن نەخۆش…
Total
0
Share