(ڤیدیۆ) بەلجیکا دانیمارکی لەگەڵ خۆیدا گەیاندە قۆناغی (16)ی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لەسەر ئاستی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و دانیمارک سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی بەلجیکا لە گازپرۆم ئارینا سێیەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی فینلاند ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی هازارد و هاوەڵانی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 74 و 81 لەلایەن لوکاس هرادیکی (بەهەڵە)، ڕۆمیلو لوکاکۆوە تۆمارکران.

https://streamable.com/n34kqd

لەڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی دانیمارک لە پارکن ستادیەم لە کۆپنهاگن بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر ڕوسیا تۆمارکرد، گۆڵەکانی دانیمارک لە خولەکەکانی 38، 59، 79، 82 لەلایەن میکێل دامسگارد، یوسف پوڵسن، ئەندرێس کریستنسن، یواکیم مایهیلی، تاکە گۆلەکەی ڕوسیا لە خولەکی 70 لەلایەن ئارتیم دزیوباوە تۆمارکران.

https://streamable.com/7mhugi

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکان، هەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ و پلەی یەکەم، هەروەها هەڵبژاردەی دانیمارک بە تەنها سێ خاڵەوە وەک هەڵبژاردەی پلەی دووەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تەقە لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share