یانەی ناپۆلی و کچەکانی مارادۆنا بەشداریی جامی مارادۆنا ناکەن

یانەی ناپۆلی-ی ئیتاڵی ڕەتیدەکاتەوە بەشداریی جامی مارادۆنا بکات، کە بڕیارە مانگی کانونی یەکەمی 2021 لە سعودیە سازبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “ناپۆلی میرکاتۆ 24″، ئیدارەی “پارتینۆپێ” لەبەر دوو هۆکار بەشداریکردن لە جامی مارادۆنا ڕەتدەکاتەوە.

یەکەمیان پەیوەندی بە کات و وادەی جامەکەوە هەیە، لە مانگی کانونی یەکەمدا یانە ئیتاڵییەکە بەباشی نازانێت ڕووەو وڵاتی سعودیە گەشتبکات.

دووەم هۆکاریش بۆ بوارە داراییەکان دەگەڕێتەوە، بەوپێیەی هەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنە و بۆکا جونیۆرز بە ملیۆنێک دۆلار قایلبوون بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن، بەڵام ناپۆلی بۆ هەمان مەبەست داوای پێنج ملیۆن دۆلار دەکات.

لەلایەکی دیکەوە کچەکانی مارادۆنا، جیانینا و دالما، بەهەموو شێوەیەک ڕەتیانکردووەتەوە بەشداری ئەو جامە، یاخود ئەو چالاکییە بکەن، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە “لەلایەن ڕێکخراوێکەوە ناوی باوکیان بەکارهێنراوە و وێنە و ناویان کردووەتە ئایکۆنی پاڵەوانێتییەک، ئامانجی یەکەمیشیان پارەپەیداکردنە، نەک ڕیزلێنان لە وەرزش و ژیانی وەرزشیی ئەفسانەیەک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share