سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: 60  ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکراوە بەڵام بەغداد وەریناگرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر بەغداد 120 ملیارەکە نەنێرێت، کورتهێنانی مووچە زیاتردەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا هەرێمی کوردستان 60 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، بەڵام بەغداد ئامادە نییە ئەو بڕە وەربگرێت و داوای 120 ملیار دینار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد جەختدەکاتەوە لەوەی کە پێویستە 120 ملیاری بەدەست بگات تا مووچە بنێرێت، ئەگینا مووچە بە لێبڕینی 120 ملیارەوە دەنێرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر بەغداد ئەم مانگەش لێبڕین لە مووچە بکات، ئەوا کورتهێنانی زیاتر ڕوودەدات و ژمارەیەک زۆر لە مووچەخۆر مووچەکانیان زۆر دوادەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share