چالهانگلو لە ئینتەر میلان جێگەی ئیریکسن دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی ئینتەر میلان هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی هاکان چالهانگلو، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەرزی نوێ نەزانراوە داهاتووی کریستیان ئیریکسن چۆن دەبێت، یاریزانەکە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دانانی ئامێری کارەبایی دڵەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەلایەن دەسەڵاتی وەرزشیی ئیتاڵیاوە ڕێگەی یاریکردنی پێنادرێت، بۆیە بەڕێوەبەرانی ئینتەر جموجۆڵەکانیان بۆ دابینکردنی یاریزانێکی شوێنگرەوە دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، میلان بە پێشکەشکردنی موچەی چوار ملیۆن یورۆ سەرکەوتوو نەبووە لە نوێکردنەوەی بۆندی چالهانگلو، یاریزانەکە داوای پێنج ملیۆنی کردووە و زیاتر لەو بڕەی لەلایەن یانەی ئینتەر میلانەوە پێشکەشکراوە.

لەو بارەیەشەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوس و شارەزای ناوداری ئیتاڵیا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ڕێککەوتن لەنێوان یاریزانەکەی تورکیا و ئینەردا کراوە و تاوەکو 2026 پەیوەندییان پێوەدەکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە ئاڕاستەی باڵە فڕیوەکەی ئەڵمانیا جوڵەی کردووە

بابەتی دواتر

لە قەڵادزێ هێرشدەکرێتە سەر كاسبكارێك و زیاتر لە 55 هەزار دۆلاری لێدەدزرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share