پسپۆڕان: هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بەهۆی ڤاکسینەوە لەنەوجەواناندا مەترسیدار نییە

پسپۆڕان باس لە حاڵەتە کەمەکانی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ لە نەوجەواناندا دەکەن و ئاماژە بۆئەوە دەکەن کە حاڵەتەکە مەترسیدار نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سیستمی تەندروستیی ئەمریکا ڕەزامەندیدا سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 11 ساڵدایە.

دوێنێ دووشەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ملیۆنان ژەمی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵان کۆدەکەنەوە و ئامادەی دەکەن تاوەوکو لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەستبکرێت بە ڤاکسینکردنی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 11 ساڵدایە.

جەیمس دی لیمۆس پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی تەکساس ڕایگەیاندووە، “هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ لەو کەسانەی بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە تووشی دەبن دووبارەبوونەوە و ئازاری کەمە، هەروەها حاڵەتێکی دەگمەنە و نابێتە زیان بەکرەوتنی هەمیشەیی بە دڵی کەسەکە”.

لەبەرامبەردا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە ماسولکەکانی دڵ و کۆئەندامە دەمار، هەروەها ئەگەری زیانگەیاندنی درێژخایەنی بە دڵ و ئەندامەکانی دیکە هەیە، دەکرێت بەجۆرێک زیان بە دڵ بگەیەنێت کەسی تووشبوو پێویستی بە نەشتەرگەری چاندن هەبێت، دەشکرێت ئەمانە ئەگەرەکانی مردنی زیاتر بکەن.

لەگەڵئەوەدا هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ کە حاڵەتی کەمن و بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە ڕوودەدەن سوکتر و کەم مەترسین، لەوبارەیەوە جەیمس دی لیمۆس دەڵێت، “ئەمە بابەتێکی مایەی نیگەرانییە، بەڵام دەگمەنە و مەترسی لەسەر ژیان دروستناکات”.

دکتۆر برایان فینگۆڵد پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی دڵ لە مندڵاندا لەنەخۆشخانەی UPMC دەڵیت، کۆرۆنا ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵی زیاترە بەراورد بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ ئەوەشدا زیانەکان و ئەگەری مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژی تەمەن لە ڤایرۆسەکەدا زۆرە بەڵام لە ڤاکسیندا ئەو ئەگەرە کەمترە.

لە جیهاندا نزیکەی 10 بۆ 20 کەس لەناو 100 هەزار کەسدا لەوانەی ڤاکسین وەردەگرن ساڵانە تووشی هاوکردنی ماسولکەکانی دڵ دەبن، بەشێکی زۆری ئەوانەش نیشانەی زۆر سوک و کەمیان تێدا دەردەکەوێت کە بەزوویی تێیدەپەڕێنن.

بەپێی ئەو تاقیکردنەوە و توێژینەوانەی تائێستا لەسەر منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵدا کراون، تووشبوون بەو حاڵەتە لەو منداڵانەی تەمەنیان کەمە زۆر کەمترە بەجۆرێک لە سێ هەزار منداڵ کە لە توێژینەوەکاندا ڤاکسینیان وەرگرتووە هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە تۆمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەشێک لە ئەفسەرانی بەجێماوی ئەفغانستان چوونەتە ناو داعش

بابەتی دواتر

زنجیرە درامایەک لەسەر مەستورەی ئەردەڵانی دروست دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share