كۆمپانیایەكی گەورەی نەوت بەرهەمهێنانی لە هەرێمی كوردستان راگرت

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی كە رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگەكانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنا، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی راگرت.

بڕیاری كۆمپانیا نەرویجییەكە، دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس دێت كە لە دژی كەرتی نەوتی هەرێم و لە بەرژەوەندیی حكومەتی عێراق دەریكرد، بە جۆرێك كە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد بە نایاسایی دانا.

دوای ئەو بڕیارەی دادگا، کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆ، گەنەڵ ئینێرجی و گەڵف کیستۆن رایانگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە مەبەستی بەبازاڕکردنی رادەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ستین تا به ‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواكان كۆبووه‌وه‌ و ڕێنوێنیكردن “چاوكراوه‌تر و به‌ پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان…
Total
0
Share