راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان پلانێكی تیرۆریستانی پووچەڵ كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شانەیەكی نووستووی گروپی تیرۆریستان لە سنووری گوندەكانی دوزخوورماتوو بە دیاریكراوی لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە كردەوەیەكی ترسنۆكانەدا پەلاماری چەند شوانكارێكیان دا، لەئەنجامدا رووبەرووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو سنوورە دەستبەجێ هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەكان و خەڵكی ناوچەكە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەكە كرد و توانرا شوانەكان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و تیرۆرستەكانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵاتن.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختدەكاتەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دڵنیایی دەدات كە پێشمەرگە هەمیشە چاوكراوەیە و بە ورە و دەستێكی پۆڵاین رووبەڕووی هەموو جووڵە و كردوەیەكی تیرۆریستان دەوستێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار ژنی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پیاوێك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر پیاوێك و پارەیان لێسەندبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share