یەکێتی و گۆڕان واژووی بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان دەکەن

ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان و هاوسەرۆكانی یەكێتی

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان واژووی بەشی سیاسی ڕێككەوتنەكەیان بكەن، ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەڵێت، قۆناغێکی سیاسی نوێیە و بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاوڵاتییانی کوردستان.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پاش چەندین دانیشتن، کۆبوونەوە، ڕاوێژ و گفتوگۆی ناوخۆیی، سەرەنجام لە 30ی نیسان ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان گۆڕان و یەکێتی لە کۆمسیۆن تۆمارکرا.

دەرباز محەمەد لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوك دەشڵێت، “ئەمڕۆ مەراسیمی واژۆی بەشە سیاسییەکەی ڕێکەوتنەکە دەکەین”.

بەرپرسەكەی گۆڕان لەگەڵ هیواخواستن بۆ سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان و پابەندبوونی ھەردوولاش بە وردەکارییەکانی ڕێکەوتنەکە ئاماژەشدەدات، “قۆناغێکی سیاسی نوێیە، بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاوڵاتییانی کورستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک”.

هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە لیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن.

لێدوانی حاكم قادر حەمەجان لەبارەی هاوپەیمانیی نێوان یەكێتی و گۆڕان:

بابەتی پێشتر

دەستەی دەستپاکی: پرۆگرامی چاکسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی ڕووندەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share