زانکۆی سۆران تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

ئەنجومەنی زانکۆی سۆران ئاشکرایکرد کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کێشەی هاتوچۆ تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی دواخستووە بۆ ڕۆژانی دواتر.

لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی زانکۆی سۆراندا هاتووە، “لەکاتێکدا کە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون، هاوکات ئاستەنگی جددی بۆ هاتوچۆ دروستبووە، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی قوتابیان، بڕیاردرا لە سەر دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە”.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنەکە، تاقیکردنەوەکانی ئەو ڕۆژانە بۆ ڕۆژانی دواتر، واتە دووشەممە و سێشەممە دوادەخرێن.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە لیژنەی تاقیکردنەوەکان وردەکاریی زیاتری گۆڕانکارییەکانی خشتەی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكانی جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و دەشڵێت، “بافڵ جەلال…
Total
0
Share