یوڤیچ بووە بە کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید

لوكا یوڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، ماوەی خواستنی کۆتایی هاتووە و بە ناچارییەوە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەردەمی کارلۆ ئەنچلۆتی بەهیوابوون پێکهاتەکەیان بوونیادبنێنەوە، بەڵام بەهۆی لوکا یوڤیچی هێرشبەری سڕبییەوە گەورەترین کێشەیان بۆ دروستبووە.

یاریزانەکە ماوەی خواستنی لە ئینتراخت فرانکفۆرت کۆتاییهاتووە و ناچارە بگەڕێتەوە بۆ مەدرید، لە کاتێکدا کە کارلۆ ئەنچلۆتی پێویستی بە تواناکانی نییە.

بەڕێوەبەرانی مێرەنگی چاوەڕوانبوون بەهۆی کەمبوونەوەی نرخی یوڤیچ لە 60 ملیۆن یورۆوە بۆ 20 ملیۆن، یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بۆندێکی هەمیشەیی پێشکەشبکات، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە تەنها لە ئەگەری فرۆشتنی ئەندرێ سیلڤای پۆرتوگالی ئامادەییان نیشانداوە ئەم هەنگاوە بنێن و تاوەکو ئێستاش هیچ بۆندێک بە سیلڤا نەگەیشتووە.

وەرزی 2018-2019 یوڤیچی تەمەن 23 ساڵ بە درێسی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە 27 گۆڵی لە خولی ئەڵمانیا تۆمارکرد، بەڵام لەگەڵ پەیوەندیکردنی بە یانەی شاهانەوە تواناکانی لەدەستدا و بە ناچارییەوە بە خواستن ڕەوانەی یانەی پێشووی کرایەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەرچوو

بابەتی دواتر

بەپێی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ئیبراهیم رەئیسی بووە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
Total
0
Share