(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی شاهانه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ڕیاڵ مایۆرکای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ڕیاڵ له‌ خوله‌که‌کانی سێ، 24، 29، 55، 79، 84 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه (دوو گۆڵ)‌، مارکۆ ئاسینسیۆ (هاتریک)، ئیسکۆوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی مایۆرکاش له‌ خوله‌کی 25 له‌لایه‌ن لی کانگ ئینه‌وه‌ تۆمارکرا.

https://streamable.com/kq1z77

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگا و به‌ جیاوازی دوو خاڵ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید جێگیربوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی ده‌یه‌مدا به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان (CIES) ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی یه‌کلاییکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لایپزیک…
Total
0
Share