(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای گودیسۆن پارک بووه‌ میوانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، یارییەکە بە ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی سیتیزن له‌ خوله‌کی 82 له‌لایه‌ن فیڵ فۆدینه‌وه‌ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی به‌کۆکردنه‌وه‌ی 66 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌جێگیری به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن به‌ 22 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 17ی خوله‌که‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ زه‌حمه‌ت دێربی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share