فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەرچوو

هەفتەی پێشووش بەڕێوەبەرێكی گشتی و 14 فەرمانبەر دەستگیركران

دەستەی دەسپاكیی عێراق دەرچوونی بڕیاری دەستگیركردن دەرهەق بە سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە، دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی دەسپاكی لە كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەركردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕادەستنەكردنی ئەو كەرەستە و شوێنانەی لەئەستۆیاندایە.

ڕادەستنەكردنەوەی ئۆتۆمبێل و ژوور و نوسینگەكان پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كەوتوونەتە ئەستۆی ئەندامەكان، بەبێ ئەوەی دەستەی دەسپاكیی عێراق ناوەكانیان ئاشكرابكات.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەكە بەپێی حوكمەكانی ماددەی 340 لە یاسای سزادان بووە.

پێنجشەممەی ڕابردووش دەستەی دەسپاكیی فیدڕاڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی دەرهەق بە 15 كارمەندی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە كەركوك بە تۆمەتی”زیانگەیاندن بە سامانی گشتی” ڕاگەیاند، كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتی هەیە.

ئاشكراشیكرد، بریارەكە پاش “دەستكاریكردنی پلەی گەنمی ستراتیژی بووە، سەرەڕای دزینی بڕێك لەو بەرهەمە”، ئاماژەی بەوەشكردووە بەهای زیانگەیاندنەكە بە سامانی گشتی گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیار دینار.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی کێشەی نەخۆشخانەی هیواوە: کڕینی دەرمان چارەسەرکرا

بابەتی دواتر

یوڤیچ بووە بە کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی مانگی ئاب دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەك لە…
Total
0
Share