مووچەی مانگی ئاب دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتی، لیستی مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی تەمموزی ڕابردوو دەبێت و وەزارەتی تەندروستی وەك یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا” جەختیكردەوە، “پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی گشت فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: كۆششە سیاسییەكانی سەرۆك بافڵ هاندەر دەبێت بۆ ناردنی مووچە و چارەسەری گرفتەكان

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، سەردان و كۆششە سیاسییەكانی سەرۆكی یەكێتی هاندەر دەبێت بۆ هاتنەپێشەوەی حكومەتی سودانی بۆ ناردنی پشكی…
Total
0
Share