وەزیرى خوێندنى باڵا وادەی ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەکانى ماستەر و دکتۆرا ئاشكرادەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا

پرۆسەی وردبینیی خاڵبەندیی پێشبڕكێی وەرگرتن لە خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا بەردەوامە و وەزیری خوێندنی باڵاش دەڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامەكان رادەگەیەنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتى و ئامادەبوونى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و تیمى وردبینیى وەزارەت، پرۆسەى وردبینیکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەردەوامە.

لە زاری وەزیری خوێندنی باڵاشەوە رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنرێت.

دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023/ 2024. پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و لە ئێستادا پڕۆسەى خاڵبەندى و رێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە و بەردەوامە.

ئەمساڵ 15 هەزار و 728 خوازیار داواكارییان بۆ خوێندنی باڵا پێشكەشكردووە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: كەسێك نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەبات

بابەتی دواتر

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە لەبارەی بردنی پارەی مامەڵەكارانی بازاڕەكەیان روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share