محەمەد حاجی مەحمود: پێش ئەوەی كێشە لە ناوچەكە رووبدات زۆر گرنگە حكومەت پێكبهێندرێت

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان داوادەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەڵێت، “پێویستە هەوڵبدرێت لە مانگی چواردا حكومەت پێكبهێندرێت”.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پێش ئەوەی كێشەی ناوچەكە رووبدات پێكهێنانی حكومەت زۆر گرنگە و پێویستە هەوڵبدرێت لە مانگی چواردا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێندرێـت.

لەبارەی بەشداریكردنیان لە كابینەی دەیەم، محەمەد حاجی مەحمود وتیشی، “ئەوە كاتی ماوە و دەبێت یەكێتی و پارتی رێكبكەون و سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرن و گەورەترین كوتلە پێكبهێنن و دواتر سەردانی لایەنەكان بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
Total
0
Share