هەر خێزانێک کەسوکاری لە ڕێگەی دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە، سەردانمان بکات

ئەو خێزانانە ئاگاداردەکرێنەوە کە کەسێکیان لە ڕێگەی دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە لە سنووری ئیدارەکەیان کەسێکیان یاخود ئەندامی بنەماڵەکەیان لە ڕێگەی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو خێزانانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان بەشێوەیەکی ڕەسمی و ئەنجامدانی هەر ڕێکارێک کە پێویست بکات لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی تاسڵوجە دەستیپێکرد

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تیمەکانمان دستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن شەقام و کۆڵانەکانی تاسڵوجە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە…
Total
0
Share