وەزارەتی بەرگریی سعودیە: لە عێراقەوە بە درۆن هێرشکرایە سەرمان

وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سیستمی بەرگرییەوە ژمارەیەک درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی وڵاتەکە کرابوو.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەک درۆن خرانە خوارەوە کە هەوڵیاندا دامەزراوە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵات بکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشدا، مافی سروشتیی سعودیەیە بەرگریی لە خۆی بکات و لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکان بداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گرانبوونی هێلکەوە: ڕێکار دەگرینەبەر

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی هێلکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “رێکاری پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر”. وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share