تەندروستیی جیهانی: یەک ملیار کەس لەبەردەم مەترسیی پەتای کۆلێرادان

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ پەتای کۆلێرا لە 31 وڵات بڵاوبووەتەوە و نزیکەی یەک ملیار کەس لەبەردەم مەترسیی تووشبووندان.

تێدرۆس گیبریسۆس بەڕێوەبەریی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، دەبوو زۆر پێش ئێستا پەتای کۆلێرامان لەناوببردایە، بەڵام وەک دەیبینین لە گەشەسەندندایە، بەپێی ئامارەکان ساڵی 2022  بەراورد بە ساڵی 2021 ژمارەی تووشبووان دوو هێندە زیادیکردووە، ئەمساڵ ژمارەکە زیادتریش دەبێت.

ئاشکراشیکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 582 هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و 4.5 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینیش لە بەشێک لە وڵاتەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتر دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share