سەکۆیەکی موشەکی دیکە پێش تەقاندنی لە ڕۆژئاوای موسڵ دۆزرایەوە

نیگەرانییەکان لەبارەی زۆربوونی هێرشی گروپە چەکدارییەکان زیادیکردووە و ئەمڕۆش شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد لە ڕۆژئاوای موسڵ دەستیان بەسەر سەکۆیەکی موشەکی جۆری گراددا گرتووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سەکۆیە 5 موشەکی جۆری گراد و چوارچێوەی تەقاندنی موشەکەکانی تێدابووە و ئامادەبووە بۆ ئاڕاستەکردن، هەرچەندە ئامانجی موشەکەکانی دەستنیشان نەکردووە.

لە ماوەی نزیکەی 20 ڕۆژدا ئەوە جاری سێهەمە کە سەکۆی موشەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئاشکرادەکرێت، لەگەڵ ئەوەش دۆزینەوەی سەکۆموشکییەکان و نەتەقاندنیان جۆرێک لە گومانی دروستکردووە، کە دەکرێت ئامانجی گروپە چەکدارەکان تەنها پەیامبێت نەک هێرشکردن.

 

بابەتی پێشتر

نازم دەباغ: ئیبراهیم رەئیسی چانسی زیاتری هەیە ببێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران

بابەتی دواتر

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی چەند بەڵێنێك بە كورد دەدات

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەگەڵ محەمەد شیاع…
Total
0
Share