میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوای ڕەوانەکردنی چەند میزەڵانێکی ئاگراوی، لەلایەن لایەنگرانی حەماسەوە بۆ شارە ئیسرائیلی نشینەکان، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی حەماسیکرد لە غەززە.

هێرشەکەی سەر غەززە یەکەمین هێرشی ئیسرائیلە دوای هەڵبژاردنی ئیدارەی نوێی وڵات لەلایەن پەرلەمانەوە.

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ماوەی مانگێکی نەخایاندووە، سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشیکردەوە سەر غەززە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بیانووی بۆ هێرشەکانی هەیە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، پاساوی هێرشەکانی بۆسەر غەززە ئەوەیە، کە لەلایەن حەماسەوە میزەڵانی ئاگراوی ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

لە گرژییەکانی مانگەکانی ڕابردووی نێوان ئیسرائیل و حەماس لانیکەم 255 فەڵەستینی و 13 ئیسرائیلی گیانیان لە دەستدا.

ئەوە جاری یەکەم نییە حەماس سود لە میزەڵانی ئاگراوی دەبینێت بۆ بێزارکردنی ئیسرائیلییەکان و بەشێک لە ئیسرائیلییەکان لەکاتی بینینی میزەڵانە ئاگراوییەکاندا، پێیانوایە موشەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا دوو ساڵی دیكە درێژدەكاتەوە

سەرۆکایەتیی كۆماری توركیا یاداشتێكی پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزەكانیان لە عێراق و سوریا…
زیاتر ببینە

حزبوڵڵا دانبەوەدا دەنێت لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە

حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، دانی بەوەدانا كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share