وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، لە دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی (کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر و چیپس لە پەتاتەی پیشەسازی) لە ناحیەی روڤیا، ڕایگەیاند، کارگەکە دەتوانێت ساڵانە 100 هەزار تۆن پەتاتەی جوتیاران وەرگرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، ” پرۆژەکە بە هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی بەڕێوەدەبرێت، یەکێکە لەو ڕۆژە گرنگانەی کە 5000 هەلی کاری ڕاستەوخۆ لە نێو کارگە دەرەخسێنێت و چەندین هەلی کاری تریش لەدەرەوەی کارگەکە، هەروەها ساڵانه 100 هەزار تۆن پەتاتە لە جوتیاران وەردەگرێت، بەهۆیەوە جوتیاران زیاتر هاندەدات بۆ بەرەو پێشخستنی تەکنیکی ڕێگەکانی چاندن و ئاسانکاری زیاتر بۆ ساغکردنەوە و بەبازارکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران”.
پڕۆژەی (کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر و چیپس لە پەتاتەی پیشەسازی) لەلایەن کۆمپانیای (K . H کوردستان – هۆڵەندا) بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
لە کاتی دانانی بەردی بناغەی کارگەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئه‌م جۆره پڕۆژانە گه‌لێك گرنگ و ستراتیژین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، “كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابوری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جوتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پارێزگایه ده‌ڕه‌خسێنێت”.