چەند مامۆستایەکی ئاینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری ڕەئیسی دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایهاتن بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئێران، چەند مامۆستایەکی ئاینیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی، کاندیدی بەهێزی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دوپاتکردەوە.

پێشتر ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردبوو، دەنگ نەدەن و دەنگدانی ئەوان دوپاتکردنەوەی پشتگیری “هێزی ستەمە لە ڕۆژهەڵات”.

مامۆستا مەلا قادر قادری، پێشنوێژ و وتارخوێنی پاوە، لە هەورامان بانگەوازی کردووە، خەڵکی دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن چونکە “شیاوە بۆ سەرۆک کۆماری”.

مەلاقادر ڕایگەیاندووە، “داوا لە خەڵکی کرماشان و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی ئەهلی سوننەن لە هەڵبژاردنی سبەی 18ی حوزەیران بەشداری بکەن و دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن”.

لەگەڵ مامۆستا قادردا، هەریەک لە مامۆستا سەید محەمەد محەمەدی، ئیمام جومعەی ڕەوانسەر، لەگەڵ ئیمام جومعەکانی سەرپێلی زەهاو و قەسری شرین پشتگیری ئیبراهیم رەئسیان کردووە.

پێدەچێت ئیبراهیم رەئیسی، دەنگی بەشێک لە سوننەکانی ئێرانی بۆخۆی ڕاکێشابێت، چونکە پێشتر مەولەوی عەبدولحەمید، یەکێک لە ڕابەرانی سوننە لە سیستان و بلوجستان پشتگری رەئیسی کردبوو.

بابەتی پێشتر

ماڵئاوایی ڕامۆس کۆتایی بە نەریتێکی 100 ساڵەی ڕیاڵ مەدرید هێنا

بابەتی دواتر

یونایتد و یوڤانتۆس بەرشلۆنەیان هەراسان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە…
Total
0
Share