تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی زۆرترین بڕە ڤاكسینی فایزەر ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستی گەیشتنی گوژمەیەکی گەورەی ڤاکسینی ڤایزەری ڕاگەیاند و بڕیاریدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێکی فراوانی پێدانی ڤاكسینەكە لە بەغداد و شارەکانی دیكە دەستپێبکات.

نازک هەموك فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرخ لە بەغداد ڕایگەیاندووە، بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 12 هەزار  ڤاكسین وەكو گەورەترین گوژمە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بەدەستیان بگات، ئەوانیش وەکو هەڵمەتێكی هەفتانە لە ڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە لەناو بەغداد و شارەکانی تر بە هاوڵاتیانی بدەن.

باسیلەوەشكردووە، پلانێکیان بۆ تیمەكان ئامادەكردووە، کە بگونجێت بۆ ئامادەکاری هەڵگرتنی ڤاکسینەکە و گواستنەوەیان بەدابینکردنی ساردکەرەوەی تایبەت و ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بۆ ئەوەی بۆ سەرجەم تیمەکان بگوازێتەوە.

ڕونیشیكردووەتەوە، جگە لە ناوچەی كەرخ تیمەكانیان دەچنە ناوچەكانی دەوروبەری بەغداد و مەحمودییە و ئەبوغرێب، و تارمیە و تاجی.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرێكی گشتی لە كەركوك بە تۆمەتی بەهەدەردان دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جوتیار لە دهۆك دانرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share