بەڕێوەبەرێكی گشتی لە كەركوك بە تۆمەتی بەهەدەردان دەستگیركرا

دەستەی دەسپاكی فیدڕاڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین دەرهەق بە 15 كارمەندی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە كەركوك ڕادەگەیەنێت، كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتی هەیە.

دەستەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكەیان فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بەرامبەر 15 كارمەندی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە دركردووە، كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە هەیە بە تۆمەتی “زیان گەیاندن بە سامانی گشتی”.

ئاشكراشیكردووە، بریارەكە پاش “دەستكاریكردنی پلەی گەنمی ستراتیژی بووە سەرەڕای دزینی بڕێك لەو بەرهەمە” ئاماژەی بەوەشكردووە بەهای زیانگەیاندنەكە بە سامانی گشتی گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیار دینار.

دەستەكە بڕیاری دەستگیركردنەكەی جێبەجێكردووە و لەلایەن دادگای تایبەتمەندیشەوە بڕیاری ڕاگرتنیان دراوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه‌…
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری لابردنی سێ سفرەکە لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی بەناو سەركردایەتیی شۆڕش دەچێت

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی لە هەژماری فەیسبووکی خۆی ئەم نووسینەی بڵاوکردووەتەوە: مامە پیرەیەک، پریاسکەیەکی…
Total
0
Share