هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە هەماهەنگی دەكەین

هاوپەیمانیی نێوەدەڵەتی بۆ شەڕی داعش ئاشكرایكردووە، ئەوان ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق دەگرن و ئامانجیان لەناوبردنی داعشە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان، وەین مۆراتۆ، وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، “هێزە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عێراق لە وڵاتەكەدایە، هەروەها بە هەماهەنگییەكی بەهێز كاردەكات و ڕێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت”.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەركی هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگەیە، بۆ لەناوبردنی داعش و شانە نوستووەكانی لە عێراق و سوریا”.

پێشتر هاویەپمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، ڕەتی كردبووەوە كە هێزی شەڕكەریان لە عێراق هەبێت.

هاوپەیمانییەكە ئاشكرایكردووە، “سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانییەكە لە عێراق كەسانی ڕاوێژكارن و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و حكومەتی عێراق كاردەكەن”.

بابەتی پێشتر

یەکێتی پێی وایە پابەند بوون بە یاسای بودجە سەقامگیری ئابوری لە هەرێم دروست دەکات

بابەتی دواتر

باوکێک لە کەرکوک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات و بەشێک لە جەستەی دەسوتێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
12
Share