سەركردایەتیی ڕوسیا پەیام بۆ كازمی دەنێرێت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا وردەكاریی سەردانەكەی باڵیۆزی ڕوسیا-ی بۆ لای كازمی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، “ماكسیمۆڤ، سڵاوی سەركردایەتیی ڕوسیا-ی گەیاندووە بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران، سەركردایەتیی ڕوسیا هیوای خواستووە كازمی لە سەركردایەتیكردنی حكومەتدا سەركەوتووبێت بە تایبەت لەكاتێكدا ئەو هەموو ئاڵنگارییەی لەپێشدایە.”
ڕاگەیاندراوەكە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە كۆبوونەوەكەی كازمی و باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ڕوسیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری و ئاسایشدا تاووتوێكراون. گفتوگۆشكراوە سەبارەت بە دۆخی هەرێمی و ڕێگەكانی هاوئاهەنگیی هاوبەش لەنێوان عێراق و ڕوسیا دا لەپێناو سەقامگیركردنی ناوچەكە.”

 

بابەتی پێشتر

هیومان ڕایتس وۆچ: سوریا و ڕوسیا تاوانی جەنگییان لە ئیدلب ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێم سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە واشنتن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ…
Total
0
Share