موفتیی عێراق بۆ سەدر: بەهیوام مەبەستە شەریفەكە بمێنێتەوە

موفتیی عێراق پەیامێكی بۆ سەدر نارد و دەڵێت، كشایتەوە بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، “بەهیوام ئەو مەبەستە شەریفە بمێنێتەوە”.

مەهدی ئەحمەد سومەیدەعی موفتیی عێراق، نامەیەكی بۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر نارد و داوای پاراستنی ئاشتەوایی و بەرگرتن لە ڕژانی خوێنی لێدەكات.

لە نامەكەیدا سومەیدەعی نووسیویەتی، “وازتان لە كاری سیاسی هێنا، بۆ ڕێگریكردن لە خوێنڕشتن و پاراستنی وڵات، بەهیوام ئامانج و مەبەستە شەریفەكە وەك خۆیان بمێننەوە”.

دوێنێ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان كرد. خۆپیشاندانەكە سەرەتا لە گۆڕەپانی تەحریر ئەنجامدرا و دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بوو، بەڵام تەشەنەیسەند و خۆپیشاندەرە سەدرییەكان چوونە ناوچەی سەوز و ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، دواتر بە فەرمانی موقتەدا سەدر كشانەوە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك ڕەشەوڵاخ بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

پۆگبا فریای مۆندیال ناکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share