هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا كۆبووەوە

بەهۆی كۆتاییهاتنی كاركردنی لە هەرێم، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم سەردانی دەباشانی كرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی پێشوازیلێكرا.

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنی لە هەرێم سەردانی دەباشانی کرد.

لەدیدارێکدا دۆخی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ نزیکبوونەوەی هێز و لایەنەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتیدا هاتووە.

ئاماژەشیداوە، بافڵ تاڵەبانی لەبەرامبەر پشتیوانی لە ھەرێم و ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە سوپاسگوزاری بۆ جەیمس سۆرنتۆن دەربڕی کە لەماوەی کارکردنیدا تێگەیشتنی باشی ھەبوو بۆ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و کاریکردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھیواشی خواست لە ئەرکی داھاتوویدا سەرکەوتووبێت.

هاوسەرۆکی یەكێتی لەسەر تەواوی پرسەکان و سەردانی ئەمدواییەی وەفدی یەکێتی بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناردنی بودجەی ھەرێم، بەرچاوروونیدایە وەفدی میوان و سووربوونی یەکێتی تەئکیدکردەوە لەچارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و پەنابردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرا و بافڵ تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ بونیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی بەدسپلین و راھێنراو دووپاتکردەوە و داوایکرد ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بەریتانیا ھاریکاربن و بەشداربن لەپێشخستنی سیستمی سەربازیی لە ھەرێم.

بابەتی پێشتر

سیتەك.. وەرگەڕانی حەفارەیەك گیانلەدەستدانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە تەقەیان لەماڵێک کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share