هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبەردەم ئاڵنگارییەکی مێژوویدایە

بە دۆڕاندنیان بەرامبەر فەرەنسا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کەوتووەتە بەردەم ئاڵنگارییەکی مێژوویی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی یورۆی 2021.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021 بەرامبەر فەرەنسا دۆڕاندنی تۆمارکرد، یارییەکە بە گۆڵێكی پێچەوانەی ماتس هومێڵس کۆتاییهات، بەهۆی ئەنجامەکەشەوە فەرەنسا بۆ پلەی دووەمی گروپی شەشەم سەرکەوت، ڕاستەوخۆ لەدوای پۆرتوگالەوە کە بەجیاوازی گۆڵ لەپلەی یەکەمدایە.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”، یەکەمجارە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەستپێکی یورۆ دەدۆڕێنێت، لە ڕابردوودا و لە کۆی 12 یاری دەستپێک، “دای مانشافت” هەشت بردنەوە و پێنج یەکسانبوونی تۆمارکردووە و هەرگیز دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە.

هەمان سەرچاوە جەختدەکاتەوە، پێکهاتەی مەکینەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم ئاڵنگارییەکی مێژوویی گەورەدایە بۆ چنینەوەی پێنجەم ناسناو لە مێژوویدا، بەوپێیەی تەنها یەکجار لە مێژووی یورۆ ڕوویداوە هەڵبژاردەیەک یاری دەستپێکی دۆڕاندووە و ناسناوەکەی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردەی ئاشە هەواییەکانی هۆڵەندا لە ساڵی 1988 یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەت دۆڕانددووە، دواتر دوو بردنەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئینگلتەرا و ئێرلەندا تۆمارکردووە، لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانیشدا ئەڵمانیای کردووەتە دەرەوە، پاشان لە یاری کۆتاییدا بۆ جاری دووەم بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەت یاریکردووە و بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکردووە و ناسناوەکەیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئیسپانیا دەکات

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: پەرۆشی دابەشكردنی موچەین بەبێ لێبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share