پۆگبا: نگۆلۆ کانتی خۆشەویستترینی جیهانە و فێڵبازیشە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا دووپاتیدەکاتەوە، نگۆلۆ کانتی هاوڕێی فرتوفێڵی وەرزشیی دەکات و لەهەمان کاتدا خۆشەویستترین یاریزانی جیهانە.

پۆگبا لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا هاوشانی کانتی یاریدەکات و پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی توندوتۆڵیان هەیە، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە کەسایەتی هاوڕێ شەرمنەکەی دەکات و دەڵێت، ” لە پێناو سەرکەوتندا کانتی هاوڕێم تەنانەت فرتوفێڵیش دەکات”.

پۆگبا بە “بی ئین سپۆرتس”ی ڕاگەیاندووە، ” لە یاری کۆنکەن و تێنس و چەندین یاری دیکەدا کانتی فێڵ دەکات، یاریزانێکی بە فرتوفێڵە و هێندە بەستەزمان نییە، باوەڕم پێبکەن”.

هەروەها دەڵێت، ” کانتی دەڵێت فرتوفێڵ ناکەم، بەڵام دەیکات، کوڕێکی زیرەکە هەمووان خۆشیاندەوێت، خۆشەویستترین یاریزانی جیهانە، هەرگیز ناتوانیت ڕقت لێیبێت، زۆر لەخۆبووردە و پڕۆفیشناڵە، گوێم لێنەبووە بێزاری دەرببڕێت و بەردەوام هەوڵدەدات، سەرجەم خەسڵەتە هونەرییەکانی تێدایە و بەتوانایە، توانای پاسدانی باشە و لەهەموو پێگەیەکی یاریگا ئامادەیە، کاتێک یاریزانێکی وەها لەگەڵتدا یاریدەکات، دەبێت لەوە زیاتر داوای چی بکەیت؟”.

پۆل پۆگبا و نگۆلۆ کانتی لە پێکهاتەی “لێس بلوس”ی فەرەنسا هاوشانی یەکدی یاریدەکەن، بەڵام لەسەر ئاستی یانە لە مانچستەر یونایتد و چێڵسی چەندین وەرزە کێبڕکێی یەکدی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
Total
0
Share