ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چوار پرس كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی چوار پرسەوە كۆدەبێتەوە، یەكێك لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەش خستەڕووی دواین پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وتی عێراق بەمه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11 له‌ یاسای بودجه و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار دەبێت لەگەڵ بەغداد.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بڕیاره‌ كۆبوونه‌وەكەی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چوار بابه‌ت بێت، كه‌ “ئەوانیش خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مەسرور بارزانی بۆ ئه‌وروپا، خستنه‌ڕووی دواین پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ڕۆژانی 31/ 5 تاوه‌كو 2/ 6/ 2021 و ڕۆژی 7/ 6/ 2021 له‌ به‌غداد”.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارە بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆ بكرێت و ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیش یەكێكی دیكە دەبێت لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە.

بابەتی پێشتر

کەجەکە: پێویستە پارتی هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیركرد كە ژنێکی کوشت و لاشەکەی بەڕووتی فڕێدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share