هاتوچۆی سلێمانی: رێگایەكی سەرەكی بەربەستكراوە

رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی بەهۆی كاركردنەوە بەربەستكراوە و هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەكات رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران رایگەیاند، سایدی رۆشتن بەرامبەر پارێزگای سلێمانی بە ئاراستەی گەڕەكی راپەڕین کاری تێدەکرێت و بەربەستکراوە و بەهۆیەوە لۆدێکی زۆر لەسەر شەقامەکە هەیە.

بۆیە هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات رێگای دیكە بەکاربهێنن و دەڵێت، دەتوانن لە رێگەی قولەرەیسیەوە بچنەوە سەر رێگای راپەڕین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share