ئەنچلۆتی و پینتوس پلانی ڕاهێنانی ڕیاڵ مەدرید دەگۆڕن

کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ پینتۆسی ڕاهێنەری توانا جەستەییەکان پلانێکی جیاوازی بۆ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید داڕشتووە.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ئەنچلۆتی و پینتۆس لە پلانیاندایە چڕی و جۆری مەشقەکان زیادبکەن، بەبێ ئەوەی فشاری جەستەیی لەسەر یاریزانان دروستبکەن، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی پێکانەکان دروستدەکات.

وەرزی ڕابردوو یاریزانانی مێرەنگی بەهۆی پێکانەوە دەیانناڵاند و لەسەرجەم یانەکانی دیکە زیاتر دووچاری پێکان دەبوون، یەکێک لەو یاریزانانەی بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی سوود بە یانەکە بگەیەنێت، ئیدین هازاردی بەلجیکی-یە.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، ڕێژە و چڕی مەشقەکانی ڕیاڵ زیاددەکرێت، بڕیارە سەرجەم یاریزانان بگەیەنرێنە ئەوپەڕی توانا جەستەییەکانیان، هەروەها جیاوازی لەنێوان توانای جەستەیی یاریزاناندا ناکرێت بەو شێوەیەی لەسەردەمی زێدان بوونی هەبووە، هەروەها ڕۆژانە پشکنین دەکرێت تاوەکو ئاگاداری بەرەوپێشچوونی ئاستی جەستەیی یاریزانان بن.

یەکێکی دیکە لەو مەرجانەی ئەنچلۆتی و پینتۆس بەسەر یاریزاناندا دەیسەپێنن، ژەمە خۆراکی یاریزانانە، بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانان ناچاردەکرێن پرۆگرامێکی دیاریکراو پەیڕەوبکەن، ئەم بڕگەیەش لەسەردەمی زێدان هەرگیز کاری پێنەکراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق جموجۆڵی دیبلۆماسی لەدژی پێشێلكارییەكانی توركیا دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پێشنیازێکی گواردیۆلا دەریدەخات بەرشلۆنە لە قەیرانێکی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share