تیباس: ڕامۆس بەردەوامدەبێت و سیتی لەبەر یەک هۆکار دەتوانێت مێسی بکڕێت

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا، خاڤێر تیباس لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە داهاتووی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات و دەڵێت: لالیگا بە ڕۆیشتنی هیچ یاریزانێک په‌کیناکه‌وێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا تیباس بە ڕادیۆ کادینا سێری ئیسپانی ڕاگەیاندووه‌، ” لە پێشوودا لەبارەی مێسییەوە چیم وتووە ئێستا دەیڵێمەوە، بە ڕۆیشتنی یاریزانێک کاریگەری لەسەر تۆپی پێی ئیسپانیا دروست نابێت، بەڵام من پێموایە سێرجیۆ ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامدەبێت”.

لە بارەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان، دەڵێت، ” هیوادارین بەر لە کۆتاییهاتنی وەرز هاندەران بگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگاکان، ڤاکسینەکان ئامادەکراون و وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی ئاساییتر لەم وەرزە دەستپێدەکەینەوە”.

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا لەبارەی کەیسی مێسی و مانەوە و بەردەوامبوونی لە بەرشلۆنە، جارێکی دیکە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ” تاکە یانە کە باسدەکرێت و توانای گواستنەوەی مێسی هەیە یانەی مانچستەر سیتیە، ئەم یانەیە ئەو ڕێسایانە جێبەجێناکات کە ئێمە لێرە بەکارمانخستووە”.

هەروەها دەڵێت، ” یۆرگن کلۆپ و مۆرینیۆ بەهەمان شێوە ڕەخنەیان ئاڕاستەی سیتی کردووە، من ناڵێم پریمەرلیگ بەرپرسە چونکە ئاگاداری ڕێسا و ژمارەکانیان نیم، ئێمە دەمانەوێت ڕەوتی کارەکانمان هەموو وەرزێک هاوتەریب بێت”.

لەکۆتاییشدا دەڵێت، ” مانچستەر سیتی کۆرۆنا و هیچ شتێک کاری تێناکات، چونکە ئەم یانەیە بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتی دارایی دەکرێت، مەحاڵە بتوانیت ڕکابەرییان بکەیت”.

تیباس لە ڕابردوودا دژی گواستنەوەی مێسی بووە بۆ هەر یانەیەکی دیکە، بەڵام ڕێگری له‌ گواستنەوەکه‌ نەکردووە بەو مەرجەی لالیگا مافی دارایی و وەرزشی گونجاوی پێبگات.

بابەتی پێشتر

ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا ڕێژەی موچەی یانەکانی ئیسپانیای ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

خاوەنی میدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادە و کاری دیلیڤەری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share