مێسی دەروات یان دەمێنێتەوە؟ هەڵسوکەوتەکانی ڕاستیەکان دەردەخەن

لاپۆرتا یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبنە ڕێگر لەبەردەم ڕۆیشتنی مێسی لە بەرشلۆنە

هەوادارانی یانەی بەرشلۆنە و میدیاکانی کەتەلۆنیا تاوەکو ئێستا کۆتاییان بە مشتومڕی مانەوە و بەردەوامبوونی مێسی، یاخود ڕۆیشتنی بۆ یەکێک لە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی نەهێناوە.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین سەرەڕای ئەوەی بۆندەکەی لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و مافی یاسایی خۆیەتی لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە دانوستاندن بکات، بەڵام ئەو هەنگاوەی نەناوە و لەهەمان کاتدا ئامادەنەبووە لەگەڵ کارلیس توسکێسی بەڕێوبەری کاتیی و ستافەکەی لەم بارەیەوە دانیشتن سازبکات.

نهێنی هەڵسوکەوتەکانی مێسی

لە ماوەی ڕابردوودا مێسی چەندین جموجۆڵی سەیری کردووە، کە دەریدەخەن حەزی بە مانەوە و بەردەوامبوونە لە یانە کەتەلۆنیەکە.

مێسی لەڕووی یاساییەوە بۆی هەیە لەگەڵ یانەکانی دیکە دانوستاندن بکات، بەڵام ئەمکارەی نەکردووە و ڕایگەیاندووە، کە چاوەڕوانی سەرۆکی نوێیە، سەرۆکی نوێش خوان لاپۆرتایە و پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان بەیەکەوە هەیە، تەنانەت هەندێک لەسەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، کە خودی لیۆ و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسا دەنگیان بەم کەسایەتیەداوە.

مێسی و لاپۆرتا، بەر لەوەی ستافی بارسا گەشت بۆ پاریس بکەن

دەنگدانی مێسی لە هەڵبژاردنەکان یەکێکی دیکەیە لە بەڵگەکانی بەردەوامبوونی، دەریدەخات داهاتووی یانە بەلایەوە گرنگە، لە بەرانبەردا لاپۆرتا بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەکانیەوە بەڵێنی گواستنەوەی چەندین یاریزانی گەورەی وەک داڤید ئالابا و ئێرلینگ هالاند و مباپێ دەدات و ئەوەش دەبێتە پاڵپێوەنەرێک بۆ بەردەوامبوونی “پوڵگا” لە ڕیزەکانی بارسا.

هۆکارێکی دیکە خێزانی مێسی-یە، ئانتۆنیۆ ڕۆکۆزۆی هاوسەری چەندینجار ڕایگەیاندووە، لە بەرشلۆنە بەختەوەرن و لەگەڵ منداڵەکانی حەزیان بە ژیانکردنە لە ئیسپانیا.

هەموو ئەم ئاماژانە دەمانگەیەننە ئەو بۆچوونەی، مێسی لە بەرشلۆنە بەردەوامدەبێت و پەیوەندی بە سیتی یان پاریسەوە ناکات.

بابەتی پێشتر

ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا کۆتایی بە گواستنەوە گەورەکان دەهێنێت !

بابەتی دواتر

عێراق 38ەمین وڵاتی جیهانە لە بوونی زۆرترین یەدەگی زێڕ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share