ئینتەر میلان گرێبەستی بریمەری لە یوڤانتۆس بردەوە

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەم نزیکانە گرێبەست لەگەڵ گلیسۆن بریمەری سەنتەری بەرگریی یانەی تۆرینۆ واژۆ دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرت ئیتالیا” پاڵپشت بە زانیارییەکانی ئالفریدۆ پیدۆلای ڕۆژنامەنووس ئاشکرای کردووە، دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو یانەی ئینتەر میلان گرێبەستی گلیسۆن بریمەری بەرگریکاری یانەی تۆرینۆ ئاشکرا دەکات.

گرێبەستەکە بە 30 ملیۆن یورۆ و زیادەی پێنج ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی چوار وەرز واژۆ دەکرێت، یاریزانەکە دەبێتە جێگرەوەی میلان سکرینیار، کە لە یانەی پاریس سان جێرمان نزیکبووەتەوە.

بریمەری تەمەن 25 ساڵ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیتاڵیا، بە درێسی تۆرینۆوە 110 یاری کردووە و 13 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی: عێراق بەسەر تیرۆردا سەركەوت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە بێزاربوونی ئیدین هازارد دەکات لە مەدرید، هەروەها هەوڵەکانی چێڵسی ئاشکرادەکات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share