لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

لەژێر فشاری میدیا و هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا، نۆێل لو گرایت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد.

بەهۆی ڕەخنە و سوکایەتیکردنی بە زینەدین زێدان و هەڵە کارگێڕییەکانیەوە، دەستەی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری سڕکردنی نۆێل لو گرایتی لە پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی فەرەنسا دەرکرد.

نوێل لو گرایت، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی “RMC”ی فەرەنسی، دوای لێکۆڵینەوەی لیژنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، دەرکەوتووە لو گرایت تۆمەتبارە بە دۆسیەی دەستدرێژیی سێکسی و چەندین هەڵەی کارگێڕیی دیکە لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی فیدراسیۆنەکەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا فیلیپ دیالۆ بە فەرمی وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەستبەکاردەبێت.

بابەتی پێشتر

برسێتی، سەرما و نەخۆشی ئەفغانستانیان هەراسانکردووە

بابەتی دواتر

ئالابا هاتە دەنگ: ئەوە من نیم دەنگم بە مێسی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share