کریستیانۆ بەهۆی کۆکا کۆلاوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

هەڵسوکەوتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەنگاریا، لەنێو میدیاکانی ئەوروپا سەدایەکی بەهێزیداوەتەوە.

کریستیانۆ، ئەفسانەی پۆرتوگال لەدەستپێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە دوو بوتڵی کۆکاکۆلای لەبەردەستدابوو، بەڵام بەخێرایی دووریخستنەوە و داوای لە هەوادارانی بواری تۆپی پێ کرد، لە بری کۆلا ئاو بخۆنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە کریستیانۆ ملیۆنان دۆلاری کۆمپانیاکانی کۆکا کۆلا و پێپسی ڕەتکردووەتەوە و ئامادەنەبووە ڕیکلامیان بۆ بکات، چونکە پێیوایە ئەم دوو جۆرەی خواردنەوە گازییەکان بۆ جەستەی مرۆڤ زیانبەخشە.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، کۆمپانیای کۆکا کۆلا سپۆنسەرێکی بەهێزی یورۆی 2020، بۆیە ئەم هەڵسوکەوتەی دۆنی پورتوگال ڕوبەڕووی کێشەی یاسایی دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەرهەیە ئەوەی ڕوویدا ببێتە کارتێکی فشار لەسەر خودی خۆیی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

لەپێشوودا ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەبارەی کریستیانۆ جونیۆری کوڕییەوە ڕایگەیاندووە، ” نازانم دەبێتە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ یان نا، بەڵام لە ئێستادا کۆلا و فینگەر دەخوات، بەوشێوەیە ناتوانێت، خۆشی دەزانێت ڕقم لەو جۆرە خۆراکانەیە، بەڵام سوورە لەسەر خواردنیان”.

بابەتی پێشتر

مێسی ڕیکۆردی باتیستۆتا و کریستیانۆی شکاند

بابەتی دواتر

ڤاران یانەی داهاتووی دیاریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share