(20) وەڵام لە فلۆرنتینۆ پێرێزەوە بۆ ئەوانەی گومانیان لە سوپەرلیگە

پێرێز پێی وایە یانە بەشدارەکانی سوپەرلیگ لەلایەن یوێفاوە دوورناخرێنەوە

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز و یەکێک لە دامەزرێنەرانی خولی سوپەری ئەوروپی “سوپەرلیگ”، لە چاوپێکەوتنێکدا چەندین زانیاری گرنگ لەبارەی داهاتووی یانە گەورەکانەوە ئاشکرادەکات.

سەرۆکە ئەزمووندارەکەی ڕیاڵ دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی ئەزموونە زۆرەکەیەوە وەک سەرۆکی دامەزرێنەرانی خولی سوپەری ئەوروپی دەستنیشانکراوە، بەڵێنیش بە هاندەران دەدات هەڕەشەکانی فیفا و یوێفا پوچەڵبکاتەوە و لەهەمان کاتدا بەڵێنی بەردەوامبوون لە خول و پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکان دەدات.

 

“تۆپی پێ بە بارودۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕدەکات، ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا 400 ملیۆن زیانی دارایی بەرکەوتووە، سوپەرلیگ لەڕووی داراییەوە یانەکان لە قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا ڕزگاردەکات”

 

“هەرچەندە ڕوبەڕوبوونەوە وەرزشییەکان لەڕووی کێبڕکێکارییەوە بەهێزتربێت، داهاتی یانەکانیش زیاتر دەبێت، بەم شێوازە یانەکان لە زیانە کەمەرشکێنەکان ڕزگاریان دەبێت، سوپەرلیگ چارەسەرە”

 

” لە سەدا 40ی گەنجان گرنگی بە تۆپی پێ نادەن، لەبەرئەوەی زۆرینەی ئەو ڕوبەڕوبوونەوانەی پەخشدەکرێن کوالیتیان لاوازە”

 

“هەموو ئەوانەی دەیانکەم بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێیە، سوپەرلیگ خولێکی داخراو نییە، خولێکی کراوەیە و هەر یانەیەک دەتوانێت بەشداری تێدابکات”

 

“لە حاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوی سوپەرلیگ زۆر لەوە زیاتر بەدەستدەهێنیت کە لە چامپیۆنزلیگەوە دەستکەوتووە، ئەگەر پارەی زیاتریش بەدەستبێت بۆ هەمووان باشترە، لەبەرئەوەی دەتوانین بەرانبەر بڕێکی زۆر لەگەڵ یاریزانانی یانە بچوکەکان بۆند واژووبکەین”

 

“دڵنتایان دەکەمەوە بە ڕێژەی لەسەدا سەد، بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕێگری لە یاریزانەکانمان ناکرێت”

 

” هەموو شتێک کۆتاییهات، باڵادەستی یوێفا کۆتاییهات، سەردەمی نوێ دەستیپێکرد، لەم وەرزەدا هەرگیز ناتوانن لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەرمانبکەن، هەرگیز ناشتوانن لە خولە ناوخۆییەکان دوورمانبخەنەوە، ئەوە بەتەواوی ئاستەمە”

 

” بەشدارینەکردنی پاریس سان جێرمان بابەتێکی شاراوە نییە، بەڵکو ئێمە بانگهێشتمان نەکردوون بۆ خولەکە”

 

“خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەنها لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، کەس گرنگی بە یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغەکانی سەرەتا نادات”

 

” بەبێ سوپەر لیگ، یان ئەگەر سوپەرلیگ سازنەکرێت، تۆپی پێ تاوەکو ساڵی 2024 دەمرێت بە یانە گەورە و بچوکەکانەوە”

 

 

“سوپەرلیگ هەرگیز گرنگی خۆی لەدەستنادات، لەبەرئەوەی لە خولەکەدا یاریی گەورە و بەهێز ئەنجامدەدرێت لەنێوان یانە گەورەکان”

 

“دەمانەوێت لە خولی سوپەرلیگ لە 12 یانەی دامەزرێنەر و هەمیشەییەوە ببینە 15 یانە، ئەگەر یانەکانی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن بانگهێشتنامەی ئێمەیان ڕەتکردەوە، هەرگیز خولەکە هەڵناوەشێنرێتەوە، ئەوەی وا دەڵێت قسەی بێمانا دەکات”.

 

“بەرشلۆنە لە بارودۆخێکی دارایی خراپدایە، بۆیە لاپۆرتا ڕاستەوخۆ لە دۆخەکە تێگەیشت و لەگەڵ یانە گەورەکانی دیکە ڕەزامەندی نیشاندا، سوپەرلیگ جیهانی تۆپی پێ ڕزگاردەکات”

 

” باشترین ناوبژیوانان هەڵدەبژێرین تاوەکو یارییەکانی سوپەرلیگ بەڕێوەبەرن، تەکنەلۆجیای ناوازەیان بۆ دابیندەکەین بۆئەوەی ئەرکەکانیان بەباشترین شێوە بەجێبگەیەنن”

 

” بەهۆی ئەزموونەوە منیان وەک سەرۆکی سوپەرلیگ دیاریکردووە، مێردمنداڵان ئەوەندەی گرنگی بە ڤیدیۆ گەیمەکان دەدەن ئەوەندە گرنگی بە تۆپی پێی ڕاستەقینە نادەن، دەبێت شتێک بکەین بۆ گەڕاندنەوەیان”

 

“ئەوەی ڕوودەدات جەنگ نییە بۆ پارە، جەنگە لەپێناو تۆپی پێدا، دەمانەوێت تۆپی پێ ڕزگاربکەین، ئێستا چەندین یاریی لە خولە ئەوروپیەکان دەکرێن تاقەتی سەیرکردنیانم نییە”

 

“ئەگەر پێویستبکات بۆ جوانکردنی تۆپی پێ هەموو بڕیارێک دەدەین، تەنانەت ئەگەر کورتکردنەوەی ماوەی یارییەکانیش بێت”

 

“سێرجیۆ ڕامۆسم خۆشدەوێت، بەڵام لە بارودۆخێکی دارایی زۆر خراپداین، هەرگیز نەمتووە یانەکەمان بەجێدەهێڵێت، ئەگەرهەیە زۆر شت ڕووبدات، لە کۆتایی وەرزدا بیر لەم بابەتە دەکەینەوە”

 

“نازناوی سوپەرلیگ بەنسبەت منەوە ژمارە 14 نییە، بەڵکو بە نازناوی 15 ئەژماردەکرێت، لەبەرئەوەی لەم وەرزەدا ئەگەر هەیە نازناوی 14ی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین”

 

“کریستیانۆم خۆشدەوێت، بەڵام مەحاڵە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید”

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و وەزیری بەرگریی سوید

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: حکومەتی فیدراڵی 10 مانگە هیچ بەشە موچەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share