لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكەن بۆ لیژنەكەیان تا ڕوونكردنەوە لەبارەیەوە بدات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەكە کۆبووەتەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانیی نرخی به‌نزین و كوالێتی به‌نزین و گازوایل کراو لیژنه‌كە بڕیاریدا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه، به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرانیی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كرا و ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه ئالوگۆڕکرد.
ماوەیەكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان زیاتر بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 700 دینار و بەنزینی موحەسەن بە 750 دینار و سوپەریش 850 دینارە ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە و دوای دابەزینی نرخەكەی دەكەن.